هێرشی مووشەکی کرایە سەر گەورەترین بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا

بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کە لە دەڤەری مەیدانی نەوتی ئەلعومەرە، شەوی ڕابردوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی سپۆتنیک، بنکەی سەربازانی ئەمریکی لە دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور کە لە دەڤەری مەیدانی نەوتی ئەلعومەر (گەورەترین کێڵگەی نەوتی سووریا)دایە، شەوی ڕابردوو هێرشی مووشەکی کرایە سەر.

سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە دوای ئەو هێرشە مووشەکی دەنگی تەقینەوەیەکی توند لە ئەو بنکەیەوە بیستراوە.

دوای ئەو ڕووداوە، زەنگی مەترسی لە بنکەی سەربازی ئەمریکاوە بڵاو بووەتەوە و ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن لە نێو گەشتی بەرفراوانی کۆپتەرە سەربازییەکان و فڕۆکە ناسینەوەکان چوونەتە نێو بنکە سەربازییەکەوە.

ل ەهەمان حاڵیدا سەربازانی ئەمریکی هەوڵیان دا کە هۆکاری ئەو هێرشە مووشەکییە بناسنەوە بەڵام تا ئێستا وردەکارییەک لە ئەو بارەوە ڕانەگەیێندراوە.

دوای ئەو هێرشە مووشەکییە، هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی هەر هێرشێکی دیکە لە دژی بنکەی سەربازانی ئەمریکی، لە دەوروبەری ئەو بنکەیە دەستیان بە گەشتلێدان کرد.

News Code 43173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha