تونێلێکی نهێنی داعش لە کەمپی هۆڵ دۆزرایەوە

هێزەکانی ئاسایش لە کوردستانی سووریا ڕایانگەیاند: تونێلێکی نهێنی داعش لە کەمپی هۆڵ شوێنی راگرتنی بنەماڵەکانی داعش دۆزاوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا ئاشکرای کرد کە تونێلێکی نهێنی لە کەمپی هۆڵ دۆزاوەتەوە.

لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هیچ کەسێک لەم تونێلەدا دەستگیر نەکراوە و هێزەکانی ئاسایش تونێلەکەیان خاپوور کردووە.

News Code 43055

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha