AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٥ ٠٨:٥٩

لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران؛

داخوازیی کورد لە ئێران بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

داخوازیی کورد لە ئێران بۆ ڕێگری لە هێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا

لە سەروبەندی کۆبوونەوەی تاران لە نێوان ئەردۆغان و پووتین و بەرپرسانی تاران، کوردی سووریا داوایان لە مسکۆ و تاران کردووە پێش بە هێرشی تورکیا بگرن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەرماندەی هێزە کوردەکانی سووریا داوای لە رووسیا و ئێران کردووە بەر بە پەلاماری ئەردۆغان بۆ سەر باکووری سووریا بگرن.

ئەم داخوازییەی کوردی سووریا چەند رۆژ پێش کۆبوونەوەی تاران سەبارەت بە سووریا بە ئامادەبوونی ئەردۆغان و پووتین خراوەتە ڕوو.

لەمبارەوە مەزڵۆم کۆبانێ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک وتوویەتی ، ئیتیلافی ئەمریکایی دژە داعش بە تەنیا بەس نییە بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی تورکیا و هەڵوێستیان لاواز بووە.

News ID 42794

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha