AP ١٤٠٤ سەرماوەز ٢٥ ٠٨:٠٣

عەتوان شی کردەوە؛

مووساد لە پشت پەردەی هێرشەکەی سیدنی؛ شەڕی زیاتر بەڕێوەیە

مووساد لە پشت پەردەی هێرشەکەی سیدنی؛ شەڕی زیاتر بەڕێوەیە

عەبدولباری عەتوان پێی وایە کە هێرش بۆ سەر جوولەکەکان لە سیدنی لەوانیە لەلایەن مووسادەوە و بۆ بووژانەوەی ڕەتوی بەرەنگار بوونەوەی دژایەتی جوولەکە و بەرەوپێش بردنی ئاژاوەگێڕیەکانی ئیسرائیل لە جیهان ئەنجام دراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدولباری عەتوان شرۆڤەکاری پرسە ستراتیژیکەکانی ناوچەکە لە وتارێکدا لە گۆڤاری ڕای ئەلیەوم لایەنەکانی هێرش بۆ سەر جوولەکەکان لە شاری سیدنی ئۆسترالیای لێک داوەتەوە و نووسیویە کە هێرشی خوێناوی کە کرایە سەر ڕێوڕەسمی جێژنی جوولەکەی حەنوکا و بووە هۆی کوژرانی 12 کەس و بریندار بوونی ژمارەیەکی دیکە، لەوانەیە هەوڵێکی پلان بۆداڕیژراو لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆ بەرەوپێش بردنی ستراتیژیەکی نوێ بە ئامانجی تۆکمە کردنەوەی ڕواڵەتی قوربانی بۆ ئەو ڕژێمە و بووژانەوەی ڕوانگەی بەرەنگار بوونەوەی دژایەتی جوولەکە لە جیهان بێت کە بە بۆنەی کۆمەڵکوژی لە غەززە بەتواوەتی لەناوچووە.

ناوبرا زیادی دەکات کە گەورەترین دژایەتی ڕەوتی دژایەتی جوولەکە، بزووتنەوەی زایۆنیزم و بنیامین نتانیاهۆ بەرچاوترین نمانەیەتی کە دەستی بە خوێنی زیاتر لە 70 هەزار کەسی سڤیلی فەلەستینی، لەوانە 40 هەزار منداڵ، سوورە و دوو و نیو ملیۆن فەلەستینی دوای کاولکاری زیاتر لە 95 لەسەد لە خانووەکانیان ئاوارە کردووە و ژمارەیەکی زۆریشیان بە بچڕانی یارمەتیەکان تا ئاستی مردن برسی ماونەتەوە و ناوەندەکانی دابەش کردنی خۆراک بووەتە داوێک بۆ ئیعدامیان.

نتانیاهۆ کاتێک ڕۆڵی گوماناوی خۆیی لە ئەو هێرشە ئاشکرا کرد کە سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا و دەوڵەتەکەیی بە گەش کردنەوەی دژایەتی جوولەکە و بەرەوپێش بردنی رەوتی بە فەرمی ناسینی وڵاتی فەلەستین و پاڵپشتی لە ڕێگاچارەی پێکهێنانی دوو دەوڵەتەکە تاوانبار کرد و ئەوی بە بەرپرسی ئەو هێرشە وەسف کرد.

گۆڤاری فارن ئەفزەر لە وتارێکدا سەبارەت بە ئیسرائیلی نوێ کە یەک مانگ پێش بڵاو کرایەوە، لەسەر ڕاستیەکی زۆر نووسراوە کە بەرچاوترینیان چۆنیەتی کشانەوەی بزووتنەوەی زایۆنیزم لە مەترسیدارترین کێشەکانی خۆی، واتا چارەسەری خەسارە گەورەکان لە کەرتی غەززەە و گەڕاندنەوەی پاڵپشتی ڕای گشتی جیهانی و بەتایبەتی ڕۆژاوا لە ئەو ڕژیمە و بەرەنگار بوونەوەی ئاشکرا کردنی درۆکانی ئیسرائیل بوو.


عەتوان وتیشی: هەر بە ئەو هۆکارەیە بەدووری نازانم کە هێرشەکەی سیدنی یەکەم هەنگاو لە ئەو ڕێگایە بێت و هێرشی هاوشێوەی لە داهاتوویەکی نزیک بۆ سەر کۆمەڵگای جوولەکە بۆ بووژانەوەی ئەو هزرە کە گوایە زایۆنیەکان ستەمیان لێدەکرێت و چڕ بوونەوەی ڕەوتی بەرەنگار بوونەوەی دژایەتی جوولەکە بە ئامانجی کۆنترۆڵی تەواو و دووبارەی مێدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سەرکوتی ئازادی بەیان و ئەندێشە و داخستنی هەموو تریبونە دژبەرەکانی ئیسرائیل و ڕێگری لە هاوخەمی لەگەڵ ستەملێکراوی مێژوویی خەڵکی فەلەستین ببینین.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتیشی کە نتانیاهۆ لە گەییشتن بە ئامانجەکانی لە هەموو شەڕەکانی خۆی لە غەززە، کەرتی ڕۆژاوا، لوبنان، یەمەن و ئێران شکستی هێناوە و ئێستا بەدوای بیانوو بۆ درێژە و چڕ کردنەوەیانە. کەواتە دوور لە چاوەڕوانی نییە کە هێرشی سیدنی یەکێک لە ئەو بیانووانەیە. بۆیە ناوبراو هەر بە ئەو مەبەستە ئەو هێرشە دەداتە پاڵ ئێران و ئەویش لە حاڵێکدا کە ئێران ئەو هێرشەی ئیدانە کردووە.




News ID 57904

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha