سوید پاڵپشتی سیاسی و سەربازی لە کوردەکانی سووریا  ناکات

وەزیری دەرەوەی سوید لە وەڵام بە پاگەندەکانی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی هیچ جۆرە پاڵپشتییەکی سیاسی و سەربازی لە کوردەکانی سووریا ناکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەسۆشەیتێد پرێس، وەزیری دەرەوەی سوید پاگەندەکانی تورکیا سەبارەت بە پاڵپشتی سوید لە هێزە کوردییەکانی سووریای وەدرۆ خستەوە.

ئان لیندە بە ڕۆژنامەی ئافتون بلاندتی وتووە سوید هیچ جۆرە پاڵپشتییەی دارایی یان سەربازی لە ناوەندە سەربازی یان سیاسییەکانی کورد لە سووریای نەکردووە.

وەزیری دەرەوەی سوید شرۆڤەی کرد کە وڵاتەکەی بەس لە چوارچێوەی هاوپەیمانی دژە داعش، یارمەتی مرۆیی داوەتە خەڵکی سووریا.

ناوبراو جەختی کرد کە سوید یارمەتییەکی تایبەتی نەخستووەتە بەردەست هێزە کوردییەکانی سووریا یان ناوەندێکی سیاسی و سەربازی لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لە باکوور و باکووری ڕۆژهەلاتی سووریا.

تورکیا سویدی بە پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکانی سووریا تاوانبار کردووە. هەر بۆیە داواکاری سویدی بۆ تەڤل بوون بە ناتۆی ڤێتۆ کردووە.

News Code 42136

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha