شەڕی ناوخۆیی کوردەکانی سووریا هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر پەکەکە

توند بوونەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو لایەنی کوردی لە سووریا، هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان دوو لایەنی سەرەکی کورد لە ئەو وڵاتەی تووشی کێشە کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەکێک لە بەرپرسانی پارتی یەکێتی دیمۆکراتیک، تۆمەتەکان لەسەر ئەوەی کە ئەو پارتە لە پشت ئاگرتێبەردانی نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریاوە بووە، ڕەت کردەوە.

ڕاگەیاندنی دەستێوەرنەدانی ئەو پارتە، دوای داخوازییەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سووریا لە ئەمریکا بۆ دەستێوەردان بۆ ڕاگیرانی هێرشەکان ئەنجام دراوە. لانیکەم سێ هێرش لە حەسەکە، دەرباسیە و مالکیە لە دژی ئەو لایەنە کوردییە ڕاپۆرت کراوە.

بەرپرسان، گرووپێکێ گەنجی شۆڕشگێڕ کە سەر بە گرووپی لاوانی پارتی کرێکارانی کوردستانە بە تاوانبار دەناسێنن. نووسینگەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە ڕۆژانی 18 و 19 ی ئاپ کرانە ئامانج.

گەش بوونەوەی ئاگری دژایەتییەکانی ئەم دوایی زیاتر بووەتە لەمپەری زیاتر دەخاتە سەر ڕێگای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئاشتی لە نێوان دوو لایەنی کورد کە بۆ سەقامگیری ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان.

خولی پێشووی دانوستان کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019 بە دەستێوەردانی مەزڵۆم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا لە سووریا دەستی پێکرد، و بە هێنانە ئارای تۆمەتەکان شکستی هێنا.

هێرشەکان بۆ سەر نووسینگەی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد هاوکات لەگەڵ دەسپێکی هێرشێکی نوێ لە 18 ی ئاپ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بۆ سەر هێزەکانی پەکەکە ئەنجام دراوە. ئەو ئۆپراسیۆنە دوایی ئۆپراسیۆن بە ئامانجی سووک کردنی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستان و کردنە ئامانجی ڕێبەرانی ئاستی یەک و دوو بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی چەکدارە. هەر دوو لایەنیش پاگەندە دەکەن کە گورزی قورسیان لە لایەنی بەرانبەر داوە.

ساڵح موسلێم پێی وایە کە هێرشەکان بۆ سەر پارتە دژبەرەکان لە کوردستانی سووریا ئەگەری هەیە بە هۆی هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر براکانیان لە عێراق ئەنجام درابێت.

ساڵح موسلێم بە ئەلمانیتۆری وتووە: کەشی ئێرە زۆر ئاڵۆزە. ناوبراو وتی کە یەکێک لە هۆکاەکانی توندوتیژی دژی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد، بەشدارای هێزەکانی سەر بە ئەو لایەنە، ناسراو بە پێشمەرگەی ڕۆژ لە ئۆپراسیۆن لە دژی هێزەکانی پەکەکەیە.

News Code 41649

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha