AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٧ ١٦:٠١

کتێبی «دادگەیی خووەکان» بڵاو دەکرێتەوە

کتێبی «دادگەیی خووەکان» بڵاو دەکرێتەوە

چاپی سێهەمی کتێبی “دادگەیی خووەکان” نووسراوەی عەلی خاکزادی بەم زوانە چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ماڵی کتێبی کوردی، ئەم کتێبە بەسەرهاتی پیاوێک بە نێوی ئورهان دەگێڕێتەوە کە خووگەلی خراپی هەیە ئەم خووە خراپانە، ئورهانیان بە لاڕێدا بردووە و تووشی گێروکێشەیان کردووە.

یەکێک لەو خووە خراپانە، خووی سەرچڵ خوێندنەوەی دەقەکان و بڕیارنامەکانە کە بووەتە هۆی ئەوەیکە ئورهان بڕیارنامەیەک واژۆ بکات کە بە پێی ئەو بڕیارنامە، مێشکی لە جەستەی جیا دەکەنەوە و جەستەی بە بۆنەی هەبوونی خووگەلی خراپ، دژ بە مێشکی سکاڵا دەکات!

تەواو گفتوگۆی نێوان بریکاری مێشک و بریکاری جەستە، لە پێشگای دادوەر و ئەندامانی لێژنەی دادوەری بە پێی ستاندارگەلی دادگا و یاسای وەڵاتی ئەمریکاوە نووسراوە.

ئەم کتێبە لە ڕێکەوتی ٢٩/٦/٩٩ لە وەزارەتی کەلتوور و ئیرشادی ئیسلامی ئێراندا مۆڵەتی پەخشی وەرگرتووە و تا ئێستا بە ٢ چاپی ١٠٠٠ بەرگی گەیشتووە. هەنووکە چاپی سێهەمی لە پەخشانگای هورمزد بەدەستەوەیە.

بە سەرژمێری و لێکدانەوەیەک لە لایەن کەسانی شارەزا لە بواری پەخشانی کتێبەوە، پێشبینی کراوە کە چاپی دەهەمی ئەم کتێبە لە ئەژماری ١٠٠٠٠ بەرگدا بڵاو دەبێتەوە.

جگە لە پێشوازی خوێنەرانی ئێرانی، کتێبی “محاکمە عادت‌ها” بە سەرناوی THE TRIAL OF HABITS سەرنجی چوار پەخشانگای ناڤنەتەوەیی لە ئینگلستان و ئەمریکاشدا ڕاکێشاوە. کە لە ئاکامدا لە ڕێکەوتی هەفتەمی مانگی مەی ساڵی ٢٠٢١ زائینی، بڕیارنامەیەک لەگەڵ پەخشانگای پێگاسوس (Pegasus) لە ئینگلستاندا واژۆ کرا. بە پێی ئەم بڕیارنامە ئەم کتێبە لە ساڵی ٢٠٢٢ی زائینی، لە ٣٣ وەڵاتی جیهاندا پەخشان دەکرێت.

هەروەها بەشگەلێک لەم کتێبە بۆ خوێنەرانی باشووری ئافریقا، پورتغاڵ، ڕوومانی و … ناردراوە و ئەوانیش پێشوازییان لێ کردووە.

لەم پەرتووکەدا تاوتوێ خووگەل لە ڕووانگەی ڕەوان‌ناسییەوە ئەنجام دراوە. بابەتی خووگەل، بابەتێکی بێسنووری ئینسانییە کە جوگرافییایەکی تایبەت ناناسێت و تەواوی مرۆڤەکان بەردەنگی ئەم بابەتەن.

News ID 41491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha