بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژی ڕابردوو مێدیاکانی باکووری سووریا ڕایانگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە رێگای سویدیە/ئەلوەلیدەوە لە هێمەوە گەڕاونەتەوە کوردستانی سووریا گەییشتووەتە 400 کەس.
پازدەی سەرماوەزی ڕابردوو، دوای پێکدادان و هاویشطنی بەرد لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان، سنووری سێمالکا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەو سنوورەوە لە هەرێمی کوردستان داخرا.
ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: بڕیارە وا بووە دوێنێ هەینی دەرکەی سنووری سویدیە/ئەولوەلید بە ڕووی فەرمانبەرانی ڕێکخراوە مرۆڤدۆستانەکانی چالاک لە کوردستانی سووریا بکرێتەوە.
ئیدارەی سنووری سێمالکا چواردەی دیسەمبەری بۆ چوونی ئەو کەسانەی کە ئیقامەی بیانی و ئەورووپیان هەیە و 25 و 26 ی هەمان مانگیشی بۆ ئەو کەسانە کە ئیقامەی عێراقیان لە ئیدارەی خۆسەر هەیە لەبەرچاو گرتبوو.
بە گوێرەی بەیاننامەی فەرمییەکان، دانوستانەکان لە نێوان ئیدارەی خۆسەر و هەرێمی کوردستان بە ناوبژیوانی ئەمریکا هێشتا درێژەی هەیە تا سنووری نێوان ئەو دوولا بکرێتەوە.
Your Comment