سنووری سێمالکا
-
دەروازەی سێمالکا داڕما؛
لافاو پەیوەندی نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستانی داخست
بارانبارین و بەرزی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە بووە هۆی ئەوەی پردی پەڕینەوەی دەروازەی سێمالکا لە نێوان ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەری لە كوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان دابڕمێت و دەروازەكە دابخرێت.
-
سەرەڕای داخرانی بە رووی خەڵکدا؛
ڕێڕەوی سنووری نێوان کوردستانی سووریا و هەرێمی کوردستان لە کۆنتڕۆڵی ئەمریکایە
سەرەڕای داخرانی رێڕەوی سنووری سێمالکا بە رووی خەڵکی کوردستانی سووریا و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، ئەمریکا لەم سنوورەوە کەلوپەل و جیهازاتی سەربازی خۆی دەگوازێتەوە.
-
داواکاری لە کۆمەڵگای نیودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکا
دانیشتووانی ناوچەی ژیر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا داوای دەستێوەردانی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ کردنەوەی دەروازەی سنووری سێمالکایان کردووە.
-
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند؛
هەرێمی کوردستان شاڕێیانێکی ستراتێژی لە کوردەکانی سووریا داخستووە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، هەرێمی کوردستان گرینگترین دەروازەی سنووری نێوان ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەرەوی سووریای داخستووە.
-
چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا ئاشکرای کرد
ئەمریکا دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەرێم و کوردستانی سووریای قۆرخ کردووە
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، هەرێمی کوردستان دوو دەروازەی سنووری سەرەکی خۆیی بە ئەمریکا تەرخان کردووە لە حاڵێکدا ئیزنی کەڵکوەرگرتن لە ئەو دەروازەگەلە ناداتە کوردی سووریا.
-
بەرپرسی هاوئاهەنگی یارمەتییەکانی ئەمریکا بۆ سووریا ڕایگەیاند:
ژیانی دوو ملیۆن کەس بەهۆی شەڕی سیاسی نێوان کوردەکانی عێراق و سووریا تووشی کێشە بووە
ئەمریکا دوای داخرانی سنووری هەرێمی کوردستان لەگەڵ باکووری سووریا لە مانگی دیسەمبەر، بۆ کردنەوەی دەروازە سنوورییەکە، لە نێوان دوولایەنەکە ناوبژیوانی کردووە.
-
دوای داخرانی سنووری سێمالکا؛
400 کەس توانیان لە هەرێمی کوردستانەوە بچنە کوردستانی سووریا
400 کەس لە موسافر و هاووڵاتیانێک کە دوای داخرانی سنووری سێمالکالە نێوان هەرێم و ناوچەی ئیدارەی خۆسەر سەرگەردان بوون، لە ڕێگای سنووری سویدیەوە چوونە ئەو ناوچە.
-
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:
چوونی یەکەم کاروانی سەربازی هاوپەیمانان بۆ کوردستانی سووریا لە ساڵی نوێ
بە گوێرەی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا، یەکەم کاروانی سەربازی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە ساڵی نوێی زایینی چووە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا.
-
راپۆرتی نێودەوڵەتی؛
دەروازەی سێمالکا لە هەرێم، شاڕێیانی ژیانی ئیدارەی کوردستانی سووریا
ئێستا کە رێڕەوی سنووری کوردستانی سووریا لەگەڵ تورکیا داخراوە و ڕێڕەوی یەعرووبیەش بە بڕیاری نەتەوەیەکگرتووەکان داخراوە، ڕێڕەوی سێمالکا تەنیا ڕێگای پێوەندی هەرێم و کوردستانی سووریایە.
-
لە نێوان کوردستانی سووریا و عێراق و تورکیا؛
دەروازەی سنووریی سێمالکا لە کوردستانی سووریا تا کاتێکی نادیار دادەخرێت
بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی سنووریی سێمالکا لە کوردستانی سووریا لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند دەروازەی سێمێلکا دادەخرێت، هۆکارەکەشیان گەڕاندووەتەوە بۆ بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی دەروازەی پیشخابوور.