بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک دەریدەخات کە زیاتر لە 73 لەسەدی خەڵکی ئامەد متمانەیان بە سیستەمی دادوەری تورکیا نییە. ئەوان هەروەها ژنان بە زیاترین قوربانی پێشێل کاری مافی مرۆڤ لە تورکیا دەزانن.
ناوەندی پارێزەرانی ئامەد لەگەڵ کۆمپانیایەکی لێکۆڵینەوەیی و ڕاپرسی ڕوست ئەنجامی لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەی هاوبەشی خۆی سەبارەت مافی مرۆڤیان بڵاو کردەوە. بە گوێرەی ئەنجامی ئەو لێکۆڵینەوە کە لە نێوان 27 ی نۆڤەمبەر تا 4 ی دیسەمبەر لە نێو خەڵکی ئامەد ئەنجام دراوە، 73.2 لەسەدی خەڵکی ئامەد بڕوایان بە سیستەمی دادوەری تورکیا نییە.
لە ئەو لێکۆڵینەوە پرسیار لە خەڵک کراوە کە بەڕای ئێوە مافی مرۆڤی کام یەکە لە گرووپەکان لە تورکیا زیاتر پێشێل کراوە؟ 68.7 لەسەدی خەڵک بڕوایان ئەوەیە کە مافی ژنان پێشێل کراوە و 55 لەسەدیش مافی کوردان بە پێشێل کراو دەزانن. لەحاڵێکدا ئەو وەڵامانە دراوەتەوە کە کەسەکان بژاردەی جۆراوجۆریان لەبەردەست بووە بۆ وەڵام دانەوە.
لە روانگەی خەڵکی ئامەدەوە ئەندامانی حکومەت، پیاوان، هێزی پۆلیس و هێزەکانی سوپا لە هێڵی پێشێەوەی پێشێلکارانی مافی مرۆڤ لە تورکیان. 67 لەسەد لە خەڵکی ئامەد "پەروەردە نەکردن بە زمانی دایکی" بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ دەزانن.
Your Comment