بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, رۆژی پێشوو شاندێکی دەوڵەتی دایرەی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە سەر بانگهێشتی فەرمی ژان لوئیس بورلانژ ,سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی پارلەمانی فەڕەنسە لە پاریس دیداری کرد.
ئەم شاندە سەبارەت بە دواهەمین دۆخی ناوچە وتەکانی خۆیان پێشکەش کرد.
سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی پارلەمانی فەڕەنسە وتی: ئەم شاندە راستییەکانی سیاسەتی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا کە داکۆکی دەکاتە سەر بەرانبەری رەگەزی لەم ناوچە, بڵاو دەکاتەوە.
ئەو بەم شاندەی وت: لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لە دۆخێکی دژواردا لە گەڵ تیرۆریزم شەڕتان کرد و سەرەڕای هەموو کێشەکان, هەموو کاتەکان بەدوای پێکهێنانی سیستەێکی دیموکراتیک بوون.
هەروەها جێگری سەرۆکی هاوبەشی شورای بەڕێوەبەرایەتی دایرەی خۆسەری باکووری رۆژهەڵاتی سووریاش لەم دانیشتنەدا وتی: وڵاتانی ناوچە لە بزووتنەوەی خەڵکی و سەپاندنی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بە سەر خەڵکدا شەڕێکی رووخێنەریان لە سووریا بەدی هێنا.

شاندێکی دەوڵەتی دایرەی خۆسەری کوردستانی سووریا لە گەڵ سەرۆکی کۆمیتەی پێوەندییە بیانییەکانی پارلەمانی فەڕەنسە لە پاریس دیداری کرد.
News Code 40272
بۆچوونی ئێوە