AP ١٤٠٠ سەرماوەز ١١ ٠٧:١٧

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین هەواڵی دا:

تورکیا دەستی داوەتە کوشتن و ڕفاندنی خەڵک و تاڵانی دار زەیتوونەکانی عەفرین

تورکیا دەستی داوەتە کوشتن و ڕفاندنی خەڵک و تاڵانی دار زەیتوونەکانی عەفرین

رێکخراوەی مافی مرۆڤ رایگەیاند لە دوو مانگی ڕابردوودا ٩٥ شارۆمەندی عەفرین ڕفێندراون، ٦ کەس کوژراون و ٣ هەزار دار زەیتوونیش لە لایەن هێزە سەربازییەکانی تورکیاوە تاڵان کراون.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕۆشین هیدۆ لە ئەندامی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند لە دوو مانگی ڕابردوودا ٩٥ شارۆمەندی عەفرین ڕفێندراون، ٦ کەس کوژراون و ٣ هەزار دار زەیتوونیش لە لایەن هێزە سەربازییەکانەوە تاڵان کراون.

ئەو لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵدەری هاواری تورکیا وێڕای ئاماژە بە ڕووخاندنی بینا مێژوویی و فەرهەنگییەکانی عەفرین لە لایەن تورکیاوە، وتی: ئەوان نەک هەر هێرش دەکەنە سەر مرۆڤەکان، بەڵکوو هێرش دەکەنە سەر بینا مێژووییەکانیش و دەیانڕووخێنن.

هیدۆ وێڕای ئاماژە بەوەی کە تاڵانی سروشتی عەفرین بە دەستی هێزەکانی تورکیا درێژەی هەیە، ڕایگەیاند: تەنیا لە ماوەی دوو مانگدا ٣ هەزار داری زەیتوون لە عەفرین بڕدراون و ڕەوانەی بازاڕ کراون. ڕۆنی زەیتوون و زۆر شتی دیکە کە بژیوی ژیانی خەڵکی ناوچەی دابین دەکرد، تاڵان کراوە و بە شێوەی قاچاخ دەچێتە نێو خاک تورکیاوە.

News ID 40179

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha