ئەمریکا لە سووریا جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە

ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هێرشێ ئاسمانی بەردەوام لە سووریا جەنایەتی جەنگی ئەنجام داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ئەمریکی نیۆیۆرک تایمز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە هێرشی ئاسمانی بەردەوام لە سووریا لە ڕەوتی شەڕ دژی داعش لە ڕاستیدا دەیان ژن و منداڵی کوشتووە و سوپای ئەمریکا لە سووریا جەنایەتی جەنگی کردووە. لە ئەو ڕاپۆرتەدا وتراوە کە سوپای ئەمریکا ئەو هێرشانەی کە خەساری زۆریان لێدەکەوێتەوە ڕاناگەیێنێت، لەوانە واشنتۆن هێرشە ئاسمانییەکانی ساڵی 2019 ی سوپای ئەمریکا لە سووریا کە تێیدا زیاتر لە 64 ژن و منداڵ کوژران، ههیچکات بە شێوەی فەرمی ڕانەگەیاندووە.

نووسەری ئەو ڕاپۆرتە بە پێی ژمارەی کوژراوانی سڤیل لە سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا دەگاتە ئەو ئەنجامە کە ئەمریکا لە ڕەوتی شەڕ دژی داعش، بە ئەگەری زۆرەوە جەنایەتی جەنگیی دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە.

هێرشە ئاسمانییەکانی ساڵی 2019 لە سووریا ئاماژە دەکاتە سەر دوو هێرشی ئاسمانی بەردەوام لە نزیکی شاری باغۆزی سووریا کە بە فەرمانی یەکەیەکی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئەمریکا ئەنجام درا و هاوکاتیش پاریزەرێکی هێزی ئاسمانی پێی وابوو ئەو هێرشە ئەگەری هەیە جەنایەتی جەنگی بێت و دواتر هۆشداریی دایە چاوەدێری گشتی وەزارەتی بەرگری و کومیتەی هێزە چەکدارەکانی سێنا، بەڵام هیچ هەوڵێک لە ئەو بارەوە نەدرا.

News Code 39964

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =