AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٩ ١٧:٤٢

فەرماندەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا هەواڵی دا:

دژایەتی ئاشکرای ئەمریکا و ڕووسیا لە گەڵ هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

دژایەتی ئاشکرای ئەمریکا و ڕووسیا لە گەڵ هێرشی نوێی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا

مەزڵۆم کۆبانی دەڵێت ئەمریکا و رووسیا لە گەڵ هێرشی نوێی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا دژایەتییان کردووە و لەم بارەوە سووریایان دڵنیا کردۆتەوە.

بە پێی هەواڵی مێهر، مەزڵۆم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە وتووێژ لە گەڵ گۆڤاری ئەلمانیتۆری ئەمریکا لە هەڵوەشانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی تورکیا دژی کوردەکانی سووریا هەواڵی دا.

ئەو وتیشی: ئەردۆغان هەمیشە پێش هێرشی سەربازی بەدوای وەرگرتنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بووە. هەڕەشە دەکات و داکۆکی دەکات کە بەدوای ساز کردنی بەستێنێک بۆ هێرشی سەربازییە. بەڵام دۆخی سووریا جیاوازە. تا کاتێ کە ئەردۆغان ڕەزایەتی ئەمریکا و ڕووسیا وەرنەگرێت، ناتوانێ کردەوەی سەربازی بەڕێوە ببات و تا ڕادەیەک کە من ئاگادارم ئەو وڵاتانە ئەم کردەوە پەسند ناکەن.

کۆبانی داکۆکی کرد: ئەمریکا بە شێوەی فەرمی ئێمەی دڵنیا کردۆتەوە کە هیچ هێرشێک دژی ئێمە قبووڵ ناکات. هەروەها ڕووسەکانیش ڕایانگەیاندووە کە لەم بارەوە هیچ ڕێککەوتنێکیان لە گەڵ تورکیا نەبووە.

News ID 39927

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha