ناڕەزایەتی کوردەکانی  ئەورووپا دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیا

کوردەکانی دانیشتووی ئەورووپا لە ناڕەزایەتی بە بەکارهێنانی تورکیا لە چەکی کیمیایی لە هەرێمی کوردستان لە بەردەم دیوانی لاهە کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کوردەکانی دانیشتووی ئەورووپا، بە کۆبوونەوە لە بەردەم دیوانی لاهە و هەروەها ڕێپێوان لە بەردەم ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی کیمیایی ناڕەزیاتی خۆیان بە بەکارهێنانی تورکیا لە چەکی ناڤۆکی ڕاگەیاند.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، فاتوش گۆک سونگور هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگا دیمۆکراتیکەکانی ئەورووپا بە خوێندنەوەی بەیاننامەی ناڕەزایەتی وتی: هۆکاری ڕێپێوان و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئێمە لە ئێوە نادادپەروەری و بێدەنگی دادگای لاهە و بێدەنگی هەموو بنکە نێودەوڵەتی و ئەورووپییەکانە. ئەو بێدەنگییە بووتە هۆی هاندانی حکومەتی تورکیا بۆ کوشتوبڕی خەڵکی کورد بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی.

ئەحمەد قاراموس هاوسەرۆکی KNK، بە خستنە بەردەنگی دادگیای لاهە وتی: خەڵکی کوردیش پێویستیان بە دادپەروەردی هەیە. قاراموس بە وتنی ئەویە کە خەڵکی کورد بە چەکە فرۆشراوەکانی وڵاتانی ئەورووپی دەکوژرێن، زیادی کرد: ئەردۆغان دیکتاتۆری تورکیا لە پێشکەوتووترین چەک دژی خەڵکی کورد بەکار دەهێنێت، بە بێ سەرەنج بە ئەوەی کە ئەوان ژن، یان منداڵ یان بەساڵاچوون.

News Code 39842

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha