بە پێی هەواڵی مێهر،گرژی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا زۆر بۆتەوە و تورکیا هەڕەشەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نوێی دژی کوردەکانی کردووە.
گابریل موسە، ئەندامی باڵای ڕێکخراوەی ئاشوورییەکانی سووریا لە هەوڵی ڕووسیا و ئەمریکا بۆ ڕێگری لە شەڕی جیدی نێوان ئەم دوو لایەنە هەواڵی داوە.
ئەو بە هەواڵدەریی ئاشوورییەکانی وتووە: مۆسکۆ و واشینتۆن بۆ هێمن کردنەوەی دۆخەکە و ڕێگری لە هەوڵی هەردوو لایەن بۆ پێک هێنانی شەڕ هەموو هەوڵی خۆیان ئەدەن.
ناوبراو هەروەها لە خەساری جیدی چەند گوند بە هۆی شەڕی نێوان هێزە کوردەکانی سووریا و هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا هەواڵی داوە.
Your Comment