شەڕ
-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران: ئامادەین بۆ هەموو سناریۆیەک
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری یاسایی و نێودەوڵەتی جەختی لە ئامادەیی وڵاتەکەمان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر سیناریۆیەک کردەوە.
-
بەرپرسێکی باڵای ئێران: لە ئێستادا دانوستان نییە
جێگری کاروباری یاسایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تا ئێستا دانوستانەکان دەستی پێنەکردووە.
-
شەڕی ئێران و کۆتایی سەدەیەک لە دەستێوەردانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا
ئەوەی کە خەریکە ڕوو دەدات ، مەرج نییە کشانەوەی تەواوەتی ئەمریکا بێت لە ناوچەکە؛ بەڵکوو کۆتایی وردە وردەی سەردەمێکە کە واشنتۆن پێیوابوو دەتوانێت چارەنووسی گەلان و حکومەتەکانی ناوچەکە دیاری بکات بەبێ ئەوەی ئیرادەی ئەوان لەبەرچاو بگرێت.
-
وەزیری دەرەوەی ئێران پەیامێک بۆ وەزیری شەڕی ئەمریکا دەنێرێت
وەزیری دەرەوەی ئێران بە گاڵتەجاڕیەوە بۆ هێگسێت وەزیری جەنگی ئەمریکا نووسی: ئەوانەی ناتوانن ڕابردوویان لەبیربێت، دەبێ دووبارەی بکەنەوە.
-
قاڵیباف: کۆتایی بە دۆخی نە شەڕ و نە ئاشتی دێنین
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: لە ژێر ڕۆشنایی دەستکەوت و خەباتەکانی هێزی ئاسمانیی و هەموو هێزە چەکدارەکانی ئێران، وەک پێشتر جەختم لەسەر کردۆتەوە، ئێمە لە دۆخی "نە شەڕ و نە ئاشتی"دا نامێنینەوە.
-
شەڕی ئێران؛ خاڵی وەرچەرخان لە نەزمی جیهانی و دابەزینی دەسەڵاتی ئەمریکا
دەستدرێژی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی سەربازی نییە لە ڕۆژئاوای ئاسیا؛ تاقیکردنەوەیەکە بۆ متمانەپێکراوی دەسەڵاتی ئەمریکا و داهاتووی ڕێگریکردن و پێکهاتەی نەزمی نێودەوڵەتی.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران : هەر وڵاتێک یارمەتی ئەمریکا بدات دەکرێتە ئامانج
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیارێتی دەرئەنجامەکانی هەر هاوکارییەک لەگەڵ کردەوە نایاسایی و شەڕانگێزەکانی ئەمریکای خستە ئەستۆی بەشداربووان.
-
وڵام دانەوەی ئێران بە هێرشی داهاتووی ئەمریکا دە هێندەی ڕابردوو دەبێت
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران، لە کاردانەوە بە هەڕەشەی ترامپ کە ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران پێنج هێندەی هێرشەکانی پێشوو توندتر دەبێت، وتی: چڕی هێزە وڵام دانەوەی چەکدارەکانی ئێرانیش دە هێندە توندتر دەبێت.
-
شکست لە ئێران، قەیران لە واشنتۆن؛ ترامپ بەدوای ڕێگای هەڵهاتندا دەگەڕێت!
ئێستا شەڕی ئێران بووەتە یەکێک لە گەورەترین قەیرانە سیاسییەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترامپ؛ قەیرانێک کە کاریگەرییەکانی لە دەرەوەی سەنگەرەوە درێژبووەتەوە بۆ هەڵبژاردن و کۆنگرێس و کۆشکی سپی و تەنانەت داهاتووی سیاسی کۆمارییەکان.
-
ڕێبەری باڵای ئێران: شەڕ دژی شەیتانی گەورە هەمیشەییە
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژەدان بە دوژمنایەتی دەیان ساڵەی ئەمریکا لە کاتە جیاوازەکاندا، شەڕی دژی شەیتانی گەورەیان بە هەمیشەیی زانی.
-
شەڕی نوێ دژی ئێران؛ هەڵەیەکی ستراتیژی و سەرەتای قەیرانێک لە دەرەوەی لێکدانەوەکانی تەلئەبیب
ئەزموونی شەڕی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران نیشانی داوە کە پەنابردن بۆ بژاردەی سەربازی دژ بە تاران، بە پێچەوانەی لێکدانەوەی پلاندانەرانی تەلئەبیب، نەک هەر زامنێک نییە بۆ گەیشتن بە ئامانجە سیاسی و ئەمنییەکان، بەڵکوو دەتوانێ تێچووی قورس و لێکەوتەی پێشبینی نەکراو بۆ دەستپێشخەرەکانی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
-
بۆچی ئێران دەبێتە بناغەدانەری نەزمێکی نوێی ناوچەیی؟
بابەتی سەرەکی ئەمڕۆ تەنیا چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ دەرئەنجامەکانی دەستدرێژیی ئەمریکا و زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێران نییە، بەڵکوو چۆنیەتی گۆڕینی دەرئەنجامەکانی ئەم ڕووبەڕووبوونەوەیە بۆ ڕێکخستنی ئەمنیی بەردەوام کە هاوتەریب بێت لەگەڵ واقیعە نوێیەکانی ناوچەکە.
-
سپای پاسداران فڕۆکەیەکی شەڕکەری ئەمریکای لە باشووری ئێران ڕاو نا
هێزی ئاسمانی سپای پاسداران فڕۆکەی جەنگی دوژمنی لە قشم ڕێگری دەکات و بەرپەرچ دەداتەوە.
-
ڕێبەری ئێران جەختیان کرد: پەیڕەو کردنی مەرجەکانی ئێران بۆکۆتایی هاتنی شەڕ
ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، نائومێدی دوژمنی بە بەرهەمی بەرخۆدانی نەتەوەیی زانی و جەختی لە پتەوکردنی یەکگرتوویی نەتەوەیی و بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز و دەستەبەرکردنی مافەکانی گەلی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ کردەوە.
-
نتانیاهۆ لە گەمارۆی دۆڕان؛ هەڵبژاردنی مەرگ و ژیان
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسرائیل لە زیاترە لە تەنها کێبڕکێیەکی ئاسایی حزبی بۆ بەدەستهێنانی کورسییەکانی کنێست؛ بووەتە تاقیکردنەوەیەکی چارەنووسساز بۆ متمانەی سیاسی و تۆماری ئەمنی و دەسەڵاتی داهاتووی.
-
نرخی سووتەمەنی ئەوروپییەکان لە خەو ڕادەچڵەکێنێت
دوای چەند مانگ لە پشتیوانیکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکا دژی ئێران، وڵاتانی ئەوروپایی ئێستا نیگەرانن لە تەشەنەسەندنی ململانێکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و سووتەمەنی.
-
عێراقچی: لە دۆخی شەڕداین و مەوداومان لەگەڵ ئاشتی زۆرە
وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە نەگەیشتووینەتە حاڵەتی ئاشتی و دوورین لێیەوە.
-
بەقایی: ئێران ئامادەیە بۆ وڵامدانەوەی هەر چەشنە دەستدرێژییەک
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: بەرگریکارانی ئێران، لە ئەزموونەکانی ڕابردوو فێربوون، ئامادەن وڵامی دەستدرێژکاران بدەنەوە.
-
تاران هۆشداری دەداتە وڵاتانی ناوچەکە؛ شەڕ دژی ئێران بێ تێچوون نییە
ئاسایشی ناوچەکە دەبێت بۆ هەمووان بێت، چونکە لە جوگرافیای بەیەکەوە گرێدراوی ڕۆژئاوای ئاسیادا هیچ وڵاتێک ناتوانێت ئاگری نائەمنی لە ماڵی دراوسێکەیدا هەڵبگیرسێنێت و دڵنیابێت لەوەی بڵێسەی ئاگرەکەی هەرگیز ناگاتە ماڵی خۆی.
-
چارەنووسی کوردی سووریا لە سێبەری شەڕی بەفراوانی کورد وعەرەب لە حەسەکە
ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی کۆمەڵێک لە دانیشتووانی عەرەبی شاری حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە کاتێکدا کە پڕۆسەی یەکخستنی پێکهاتەکانی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە دامودەزگاکانی حکوومەتی ناوەندی بەردەوامە، جارێکی دیکە ناکۆکی لەسەر داهاتووی ئیدارەی ئەم ناوچەیە ئاشکرا کرد.
-
سەردار عەبدوڵڵاهی: چرکەکان بۆ بڕیاری گەمژانەتان دەژمێرین
سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان بە ئاماژەدان بە ئیرادەی سەرکردایەتی، گەل، بەرپرسان و هێزە چەکدارەکان، هۆشداریی بە دوژمن دا: «هەڵەیە تاقیکردنەوەی تاقیکراوان؛ ئێمە چرکەکان بۆ بڕیارە گەمژانەکانتان دەژمێرین.
-
تائێب: دوژمن نازانێت ئەمجارە ئێران بە چی وچڵۆن وڵامی دەداتەوە
سەرۆکی ڕێکخراوی بەسیج مستەزعەفین ڕایگەیاند:دوژمن نازانێت ئەمجارە ئێران بە چی وچڵۆن وڵامی دەداتەوە.
-
موحسێن ڕەزایی: پلانی ئەمجارەمان کاولکەرتر لە شەڕی 12ڕۆژە و 40 ڕۆژەیە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئێران پلانێکیان بۆ سەرکێشی نوێی دوژمن ئامادە کردووە کە لە شەڕەکانی ١٢ و ٤٠ ڕۆژە وێرانکەرترە.
-
وەزیری بەرگریی ئێران: بۆمبەکانی ئەمریکا لە هەڵبژاردنی داهاتوویاندا دەتەقێتەوە!
وەزیری بەرگری ئێران بە وەکالەت بۆ ئەمریکییەکان نووسیویەتی: ناونیشان و ڕەهەندی بۆمبەکان گرنگ نین! بۆمبەکانتان لە شوێنێکی تر دەتەقنەوە.
-
قاڵیباف: ئەمریکا دەبێ تەمێ بکرێت
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە دووهەمین ڤیدیۆ کۆنفڕانسی خۆی لەگەڵ خەڵک وتی: ئەمریکا دەبێ تەمێ بکرێت و هەڵسوکەوتی خۆی بگۆڕێت و تێبگات کە دەبێت داخوازییە ڕەواکانی گەلی ئێران قبووڵ بکات.
-
ڕۆژنامەی تایمز زانیاری نوێ لە سەر شەڕی ئێران و ئەمریکا بڵاو دەکاتەوە
ڕۆژنامەیەکی ئینگلیزی ئاماژەی داوەتە تێچووی زۆری هێرشەکانی ئەمریکا دژی ئێران و توانای تاران بۆ وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانەدا.
-
پشت ئەستوور بە با؛ بنبەستی ستراتیژیی عەرەبستان لە بەرامبەر ئەنساروڵڵا
پشت بەستن بە هێزە دەرەکییەکان بەبێ دروستکردنی میکانیزمی بەردەوام بۆ چارەسەری ناکۆکییە ناوچەییەکان، زیاتر لەوەی زامنکردنی ئاسایش بێت، جۆرێک پشت بەستن بە بایە.
-
ڕۆژنامەی ئەتلانتیک: ترامپ شێت بووە
ڕۆژنامەی ئەتلانتیک دان بە تووڕەیی توندی ترمپدا دەنێت لە دواکەوتنی کۆتاییهێنان بە شەڕ لە دژی ئێران و دەڵێت ترامپ شێت بووە.
-
بۆ چی ئێران خۆی بە براوەی شەڕ لەگەڵ ئەمریکا دەزانێت؟
سەرکەوتن لە شەڕدا تەیا پەیوەندی بە باڵادەستی سەربازییەوە نییە؛ هەروەها پەیوەستە بە توانای پووچەڵکردنەوەی ئامانجەکانی دوژمن و سەپاندنی تێچووی بەردەوامبوونی شەڕ.
-
ڕاگەیاندنی مەرجەکانی ئێران بۆ کۆتایی هێنان بەشەڕ
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران مەرجەکانی تاران بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ عومان سەبارەت بە ئاسایشی گەرووی هورمزی ڕاگەیاند.