بە پێی هەواڵی مێهر، عەفرین ناوچەیەکی کوردنشینی باکووری ڕۆژاوای سووریایە کە ساڵی 2018 لە لایەن ئەرتەشی تورکیا داگیر کرا و هێزە کوردەکان ناچار بوون پاشگەز ببنەوە.
بەڵام هەندێ جار شەڕ و تەقینەوە لە سەر هێزە جەنگاوەرەکان و ئەرتەشی تورکیا لەم ناوچەدا ڕووی داوە کە دەدرێتە پاڵ هێزە کوردەکانی سووریا.
گۆڤاری عەنب بەلەد لەم گرووپە چەکدارەی دژی تورکیا وەکوو هێزی ئازادی بەخشی عەفرین ناو دەبەن.
یووسف حەموود وتەبێژی هێزە شەڕکەرەکانی سووریا کە تورکیا بە ئەرتەشی نەتەوەیی سووریا ناوی لێ دەبات، لە ئۆپەراسیۆنەکانی هێزە ئازادی بەخشەکانی عەفرین وەکوو کێشەیەکی گەورە بۆ تورکیا ناو دەبات.
ئەم گۆڤارە نووسیویە دواهەمین ئۆپەراسیۆنی ئەم هێزە کوردەی سووریا لە 7ی سێپتەمبەری 2021 لە ئەلباب ڕووی دا کە لەوێ 12 هێزی تورکیا کوژران و جیهازات و چەکێکی زۆر لە ناوەندێکی سەربازی سەر بە تورکیا تووشی خەساری جیدی بوو.

وتەبێژی هێزە جەنگاوەرەکانی سەر بە تورکیا لە سووریا دەڵێت: بەشێک لە هێزە کوردەکانی سووریا،شەڕێکی پارتیزانیان دژی ئەرتەشی تورکیا لە ناوچەی عەفرین دەست پێ کردووە.
News ID 39273
Your Comment