AP ١٤٠٠ ڕەزبەر ٢ ٠٨:٣٥

رێکخراوەی مافی مرۆڤ رایگەیاند:

دۆخی قەیرانیی 40 هەزار منداڵ لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا

دۆخی قەیرانیی 40 هەزار منداڵ لە کەمپەکانی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا

ڕێکخراوەیەکی مافی مرۆڤ ڕایگەیاندووە هەموو حەوتەیەک دوو منداڵی بنەماڵەی ئەندامانی داعش لە کەمپەکانی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا گیان دەسپێرن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوەی ڕزگارکردنی منداڵان ڕایگەیاند: 40 هەزار منداڵی بنەماڵە داعشییەکان لە دوو کەمپی ئەلهەول و ڕۆژ لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردانی سووریا دان و بە هۆی دۆخی نالەبای کەمپەوە هەموو حەوتەیەک دوو منداڵ لەوێ گیان دەسپێرن.
ئەم منداڵانە سەر بە 60 وڵاتی جیهانن کە بە هۆی بێ ئاگایی وڵاتانی ناوبراو لە دۆخێکی نالەباردا دەژین. ئەم وڵاتانە کە ژمارەیەکیان لە وڵاتانی دەوڵەمەندی جیهانن، لە گەڕانەوەی ئەو منداڵانە خۆ دەبوێرن.
بەرپرسانی کوردی سووریا دەڵێن توانای ماڵی و هێمنایەتی پاراستنی زیاتر لە 60 هەزار ژن و منداڵی سەربە داعشیان نییە و وڵاتانی جیهانیش بەرپرسیاریەتی ئەوان لە ئەستۆ ناگرن.

News ID 39270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha