هێرشی ڕەگەزپەرستانە کرایە سەر کرێکارە کوردەکان لە تورکیا

کرێکارانی وەرزی کوردی خەڵکی ئامەد، کە بۆ کار چووبوونە پاریزگای بایبورت، لەلایەن تورکە ڕەگەزپەرستەکانەوە هێرشیان کرایە سەر و زۆربەیان بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کرێکارانی وەرزیی کوردی ئامەد کە بۆ کار لە بەشی کشتوکاڵی چووبوونە بایبورت، لەلایەن گرووپێکی ڕەگەزپەرستی تورکەوە هێرشیان کرایە سەر و بریندار بوون.

پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(هەدەپە) لە ئەو بارەوە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسی: بۆ ئەو کرێکارە وەرزیە کوردانە، هاووڵاتیانێک کە لە ئەنجامی هێرشی ڕەگەزپەرستانە بریندار بوون هیوای تەندروستیمان هەیە و ئەو شێوەی پێوەندیە قیناویە کە لە ئەنجامی هزری ڕەگەزپەرستانەی ڕژێمی کۆشک نشینەوە دروست بووە، بە توندی ئیدانە دەکەین.

News Code 39205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =