بە پێی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵدەریی سویس ئینفۆ ڕاپۆرتی داوە دایرەی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە وڵاتانی لوگزامبورگ، هۆلەندا، بەلژیک، فەڕەنسە، ئەڵمانیا و سوید نووسینگەی نوێنەرایەتییان هەیە.
ئەم گۆڤارە مەبەستی کوردانی سووریا لە فراوان کردنەوەی نووسینگەی نوێنەرایەتی لە وڵاتانی ئەورووپیی، هەوڵ دان بۆ وەرگرتنی شەرعیەتی نێودەوڵەتی بە تایبەت لە لایەن وڵاتانی ڕۆژاواییەوە ڕاگەیاندووە.
دەوڵەتی تورکیا دژایەتی خۆیان لە گەڵ دامەزراندنی نووسینگەی نوێنەرایەتی کوردانی سووریا لە جێنێڤا ڕاگەیاندووە و دەوڵەتی سویسرا ڕایگەیاندووە ئەم نووسینگەیە ڕاسپاردەی سیاسی نییە بەڵکوو زۆرتر وەکوو ئەنجومەنێک و بە پێی یاسا دامەزراوە.
کوردانی سووریا بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1394 نووسینگەی نوێنەرایەتی خۆی لە مۆسکۆ پایتەختی ڕووسیا دامەزراند.
بۆچوونی ئێوە