هێرشی ڕەگەزپەرەستانە دژی کوردەکان و لێدانیان لە ئانتالیا

گرووپە ڕەگەز پەرەستەکان لە ئانتالیا لە ڕێگای داخستنی ڕێگا لە شارۆمەندان، شۆناسی ئەوان کۆنترۆڵ دەکەن و لە کوردەکان ئەدەن.

بە پێی هەواڵی مێهر، ژمارەیەک کەسی چەکدار لە ئانتالیای تورکیا لە ڕێگای داخرانی ڕێگاکانەوە، شۆناسی شارۆمەندان کۆنترۆڵ دەکەن و لە کوردەکان ئەدەن.

پاش ئاگرکەوتنەوەی ٢٨ی جووڵای لە ناوچەی ماناوگاتی ئانتالیا کە بووە هۆی گیان لە دەست دانی ٧ کەس و بریندار بوونی ٤٠٠ کەسیتر، گرووپە ڕەگەزپەرەستەکان لە ڕێگای داخرانی ڕێگاکانەوە لە هەندێ ناوچەی ئانتالیا، شۆناسی شارۆمەندان کۆنترۆڵ دەکەن. ئەم گرووپانە بە چەکەوە لە سەر ڕێگاکان رادەوەستن و لە کوردەکان ئەدەن.

شوکری سووزەن شارەوانی ماناوگات، دوێنێ لە ڕێگای بڵاو کردنەوەی پۆستێکەوە ڕایگەیاند: هەندێ گرووپ بۆ گرتنی کەسانێک کە ئاگرەکەیان داگیرساندووە، لە ڕێگای داخستنی ڕێگاکان، لێکدانەوەی شۆناسی شارۆمەندان و تیرهاوێژی ئاسمانییەوە، ڕەوتی تێپەڕین لەم دۆخە دژوارتر دەکەنەوە. ئەم کارانە نەک هەر بەرژەوەندییەکی بۆ کەس نییە، بەڵکوو کێشەکان زیاتر دەکاتەوە.

گرووپێک لە ڕێگای هێرش کردن بۆ سەر شارۆمەندانی کوردەوە، لەوانیان دا. لە یەکێک لە فیلمە بڵاوکراوەکانی کەشی مەجازی ئەم کەسانە خەریکی تیرهاوێژی بۆ کەسێکن کە لە سەر زەویندا کەوتووە.

News Code 38478

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 5 =