بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە سەردانی یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی کیلیس وتی: هیچ ناوچەیەک لە خاکی کوردستان لە چاوی ئێمەوە کوێر نییە و توانی پێکانیمان هەیە.
دوای هێرشێک کە بووە هۆی کوژرانی 2 هێزی سەربازی تورکیا لە ناوچەی بابی سووریا، هلۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، سەردانی یەکە سەربازییەکانی تورکیا لە ناوچەی کلیسی کرد.
ئاکار لە ئەو سەردانەدا بۆ هێزە سەربازییەکانی وت: ئێمە لەلایەکەوە خەریکی شەڕ دژی تیرۆریزمین و خەریکی یارمەتی بە برا و دۆستانی خۆمانین بۆ بەرگری لە خۆیانیش. لەلایەکی تریشەوە لە ماف و بەرژەوەندی خۆمان بەرگری دەکەین.
ناوبراو وتیشی: ئۆپراسیۆنەکانمان لە هەرێمی وکردستان هەر درێژەی هەیە و سەبارەت بە ناوچەکانی مەخموور و شەنگالیش لەگەل حکومەتی بەغدا و هەولێر گفتوگۆ دەکەین و گۆڕانکارییەکان لە نزیکەوە شوێنگیری دەکەین. توانی پێکانی هەموو ناوچەکانیشمان هەیە.
بۆچوونی ئێوە