دەستڕاگەیشتنی پەکەکە بە تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن وێڕای ئاماژە بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پەکەکە بە فڕۆکەخانەی سەربازی لە دیاربەکری تورکیا، لە قووڵ بوونەوەی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا، گۆڕانی ئاقاری شەڕ و بە دەست هێنانی تەکنۆلۆژی پێشکەوتوو وەکوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایەن پەکەکەوە هەواڵی دا.

بە پێی هەواڵی مێهر، لە شەڕەکانی ئەم دوو ساڵەی دوایی نێوان پەکەکە و ئەرتەشی تورکیا بە تایبەت باکووری هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەرتەشی تورکیا لە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی بۆ تیرۆری فەرماندەکانی پەکەکە کەڵکی وەرگرت. هەروەها هەندێ هەواڵ سەبارەت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایەن پەکەکەوە دژی هێزەکانی تورکیا بڵاو کراوەتەوە.

ڕۆژنامەی تایمزی لەندەن وێڕای ئاماژە بە هێرشی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی پەکەکە بە فڕۆکەخانەی دیاربەکر لە حەوتەی پێشوو و ڕاگەیاندنی داخستنی 10 ڕۆژەی ئەو فڕۆکەخانە، لە بە دەست هێنانی تەکنۆلۆژی نوێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایەن پەکەکە و کاریگەری ئەوە لە سەر شەڕی داهاتوو هەواڵی دا.

ئەم ڕۆژنامە تەکنۆلۆژی بەرهەم هێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەربازی و بەکارهێنانی بەربڵاوی ئەم تەکنۆلۆژییە لە لایەن تورکیای هۆکاری سەرکەوتنی ئەو وڵاتە لە بەرەنگار بوونەوە لە گەڵ کوردەکان زانی.

تایمز هەروەها نووسیویە: بە دەست هێنانی تەکنۆلۆژی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە لایەن پەکەکەوە بە واتای گۆڕانی ئاقاری شەڕی گریلایی ئەم گرووپە لە گەڵ تورکیایە.

News Code 37507

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha