28 ژن و 68 منداڵی داعشی ڕادەستی ئۆزبەکستان کرانەوە

ئیدارەی پێوەندییە دەرەکییەکان کوردستانی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی ژمارەیەک ژن و منداڵی داعشیی ڕادەستی کۆماری ئۆزبەکاستان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوێنێ هەینی 30 ئاپ ئیدارەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری کوردستانی سووریا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا بە ئامادە بوونی عەبدولکەریم عومەر سەرۆکی ئەو بنکە و نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان 28 ژن و 68 منداڵ لە بنەماڵەی داعشییەکانی هاوووڵاتیی ئۆزبەکستانی ڕادەستی بەرپرسانی ئەو وڵاتە کرد.

لە ئەو کۆنگرەیەدا بەهرامجان عەلی ئۆف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند کە هیچ بەڵگەیەک لەسەر تاوانبار بوونی ئەو کەسانە تۆمار نەکراوە و ئۆزبەکستان ئەو کەسانە دەگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆی.

هەروەها عەلی ئۆف نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئۆزبەکستان ڕایگەیاند تا بە ئەمڕۆ 240 هاووڵاتی ئۆزبەکستانمان لە ئیدارەی خۆسەر وەرگرتووەتەوە کە لە ئۆزبەکستان دەخرێنە ژێر چاوەدێری پزیشکی دەروونناسییەوە تا بتوانن بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگا و دوور بکەونەوە لە ئەو بیرە توندڕەوانە.

News Code 37088

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =