پێکدادانی خەست لە نێوان هێزەکانی پەکەکە و تورکیا لە هەرێمی کوردستان

دوای هاتنی سەربازانی تورکیا بۆ ناوچەی زناری کیستە سەر بە پارێزگای دهۆک، پێکدادانێکی توند لە نێوان ئەوان و هێزەکانی پەکەکە دەستی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای تورکیا لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە لە ناوچە زناری کیستە، زێ، قەندیل، ئاواشین و زاخۆ و کانی ماسی لە پاریزگای دهۆکی بە شەڕکەری ئێف16  بە خەستی بوردمان کردووە و سەربازانی ئەو وڵاتە دوای بوردمانەکە، لە بەرزاییەکانی دەڤەری گوندی هرور و دشیشی کە ناوچەیەکی گرینگ و ستراتیژیکی هەرێم دێتە ئەژمار؛ جێگیر بوون و بەرەو ناوچەگەلێکی دیکەش دەڕۆن.

شیاوی باسە کە هێزەکانی سنوورەوانی ژێر فەرمانی دەوڵەتی ناوەندی عێراق لە ئەو سێ ناوچە ستراتیژیکە سنوورییە جێگیر بوون.

چوونی سەربازانی تورکیا بۆ ئەو ناوچە لەگەڵ کاردانەوەی توندی هێزەکانی پەکەکە بەرەوڕوو بووەوە و لە پێکدادانێکی خەست و خوێنیندا هەوڵ دەدەن ڕێگری بکەن لە جێگیر بوونی سەربازانی تورکیا لە ئەو ناوچە و هەروەها پیشڕەوی کردنیان.

News Code 36999

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha