AP ١٤٠٠ خاکەلێوە ٣٠ ١١:٠٨

سانا:

ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی لە عێراقەوە بردە ناو خاکی سووریا

ئەمریکا کاروانێکی سەربازیی لە عێراقەوە بردە ناو خاکی سووریا

هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا کاروانێکی جیهازات و چەکی لە عێراقەوە بردە ناو خاکی سووریا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی سووریا، ئەمریکا کاروانێکی سەربازی دیکەی لە عێراقەوە بردە ناو خاکی سووریا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا کاروانێکی چەک و تەقەمەنی و جیهازاتی لۆجستیک و ژمارەیەک لە زرێپۆشەکانی بۆ بنکەی نایاسایی خۆی لە شەدادێ هەڵکەوتوو لە دەڤەری حەسەکە لە سووریا گواستەوە.

لە هەمان پێوەندیدا، سەرچاوە خۆجەییەکان لە گوندی سوەیدییە بە هەواڵنێری سانایان ڕاگەیاند: کاروانێک بریتی لە 24 بارهەڵگری هێزە داگیرکەرەکانی ئەمریکا چەک و تەقەمەنی و جیهازاتی لۆجستیکیان لە ڕێڕەوی نایاسایی ئەلوەلیدەوە بردووەتە ناو سووریا.

ئەو سەرچاوانە زیادیان کرد: کاروانەکە چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە و لە سنوورەکانی سووریاوە بەرەو ناوچەی ڕەمیلان و لەوێوەی بەرەو شاری قایشلۆ ڕۆیشتوون. ئۆتۆمبیلی سەربازی هامر و کۆپتەرەکانی داگیرکەرانی ئەمریکی ئەو کاروانەیان هاوڕێی کردووە.

News ID 36902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha