بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوام چامسکی بیرمەند و فەیلەسووفی ئەمریکی لە لێدوانی کرانەوەی فێستیڤاڵی ساڵانی ئازادی کوردستانی سووریا، لە لە لایەن زانکۆی ڕۆژاوا لە قامیشلۆ بەڕێوە چوو، وتی: دەوڵەتی بایدن جیاوازی زۆری لەگەڵ دەوڵەتی ترامپ دەبێت و ئەوە ئەگەری هەیە لە قازانجی کورد بێت.
ناوبراو لەو بارەوە وتی: من وا بیر ناکەمەوە کە بایدن بە قەد ترامپ بێ ڕوحم بێت و پاڵپشتی لە کوشتوبڕی کوردەکان بکات. ئەوەی کە گرینگە کردەوەی کۆمەلگای مەدەنەییە؛ چونکوو ئەوەیە کە لەسەر سیاسەتەکانی دەوڵەتی نوێ کاریگەری هەیە.
چامسکی زیادی کرد: ئەگەر خەڵک گوشار نەخاتە سەر دەولەت ئەمریکا هەر بەو شێوە دەچێتە پێشەوە. ئەگەرچی بایدن و ترامپ جیاوازی زۆریان هەیە، بەڵام نابێت چاوەڕوانی زۆر بکرێت. هەر بۆیە ئەبێ گوشار بخرێتە سەر بایدن.
بۆچوونی ئێوە