تورکیا دووبارە سنووری پارێزگای دهۆکی بوردومان کردەوە

فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانكردنی چه‌ند ناوچه‌ سنوره‌كانی پارێزگای دهۆكیان ده‌ستپێكرده‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا بۆردومانی گونده‌كانی سنوره‌كانی چیای گاره‌ی له‌ قه‌زای ئاكرێ له‌ پارێزگای دهۆك ده‌ستپێكرد.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، هه‌ر ئه‌مڕۆ فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیا سنوری گونده‌كانی كیست و جه‌لكێیان له‌سنوری قه‌زای زاخۆ بۆردومانكردوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، تا ئێستا به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كانه‌وه‌، زه‌ره‌ر و زیانه‌كان نه‌زانراون.

له‌ناوه‌ڕاستی مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵه‌وه‌، توركیا هێرشی ئاسمانی و زه‌مینی بۆ سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به‌چڕی ده‌ستپێكردوه‌ .

News Code 35385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =