بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی ھەرێمی كوردستان لە گفتوگۆ لە گەڵ کەناڵی کوردستان ٢٤ ڕەتی کردەوە کەرێككەوتنی 50 ساڵەیان لەگەڵ توركیا بووبێتە گرفت لەبەردەم گفتوگۆكانی حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق، چونكە رێككەوتنەكە لەسەر گواستنەوەی نەوتە بەنێو خاكی توركیادا نەك فرۆشنی پێشوەختەی نەوت بەو وڵاتە.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم روونیکردەوە، له‌ساڵی 2014، كاتێك ئابلوقه‌یه‌كی گه‌وره له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عێراقه‌وه خرایه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، حكومه‌تی هه‌رێم بیری له‌وه كرده‌وه، جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وته‌كه‌ی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتێك بۆ هه‌رێم دابین بكات.
هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو کە ئه‌و كات هیچ داهاتێك له‌به‌رده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌بوو، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا رێككه‌وت، به‌ڵام نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم به توركیا بفرۆشێت، به‌ڵكوو بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له رێگه‌ی توركیاوه بگه‌یه‌ندرێته به‌نده‌ری جیهان.
پێشتر چەند پەرلەمانتارێکى کورد‌و عەرەب لە پەرلەمانى عێراق رایانگەیاندبوو کە هۆکارى رێکنەکەوتن لەگەڵ بەغدا پەیوەندى بە رێکەوتنى ٥٠ ساڵەی نێوان هەرێم و تورکیاوە هەیەو جەختیان لەوەش کردووە کە تورکیا پێشتر پارەى نەوتى فرۆشراوی وەرگرتووە.
بۆچوونی ئێوە