بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا(مەهەپە) لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە پارتی گەلانی تورکیا (هەدەپە) ڕایگەیاند: جودایی خوازی، سەرەڕۆیی و گەندەڵییە. ئەو جودایی خوازییە لە مێدیا، زانکۆ و شارەوانییەکان و پەرلەمانیش هەیە. شوکر بۆ خودا کە تورکیا پشتی تیرۆری شکاندووە.
ناوبراو لە درێژەدا وتیشی: لە قەندیل دەنگی تیرۆریست کپ بووە بەڵام ئەمجارە تیرۆریستەکان لە قاڵبی پەرلەمانتار لە پەرلەمان گرووپی پێک دەهێنن، چی دیکە کاسەی سەبرمان تەواو بووە.
باخچەلی لە ڕاشیگەیاند: پێکهاتەیەکی خائین و دوژمنانە بە ناوی هەدەپە بە قایم کردنی خۆیان لە پشت دیمۆکراسی و چەمکگەلێک وەکوو ئازادی و مافی مرۆڤ قسەی قۆڕ دەکەن. هەدەپە پێکهاتەیەک بۆ تیرۆر و مالێک بۆ جودایی خوازی و ناوەندێک بۆ ئاژاوەیە. ئەم کاروانە نابێت بەم شێوەیە درێژەی پێ بدرێت و ئەبێ هەڵبوەشێتەوە.
بۆچوونی ئێوە