زیاتر لە ٢ ملیار دۆلار کاڵا لە گومڕوکی باشماخەوە ترانزیت کراوە

چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان وتی: ٢ ملیار و ٣٤٨ ملیۆن و ٨٩٤ هەزار دۆلار کاڵا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ڕێگای گومڕوکەکانی باشماخەوە ترانزیت کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەختیار ڕەحمانی پوور بە ئاماژە بە ئەوەی کە باشماخ تەنیا گومڕوکی ترانزیتی کوردستانە، وتی: ڕێژەی ترانزیتێک کە لە ئێرانەوە ئەنجام دراوە ٣١ هەزار و ٤٧٧ تۆن کاڵا بە بڕی ٣٠ ملیۆن و ٦٥٤ دۆلار بووە.

ناوبراو زیادی کرد: ٢٩٣ هەزار و ٤٢١ تۆن کاڵا بە بڕی ٦٢١ ملیۆن و ٢٦٢ هەزار و ٥٨٨ دۆلاریش ترانزیت لە دەرەوە هاتووە لە ئەو گومڕوکەوە تێپەڕیوە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢ ملیۆن و ٣٠٥ هەزار و ٥٣٩ تۆن کاڵا بە بڕی ٩٦٤ ملیۆن و ٩٨٥ هەزار و ٦٥٨ دۆلار لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە بۆ دەرەوەی ئێران هەناردە کراوە.

چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان زیادی کرد: لە ٩ مانگی ئەمساڵیشدا ڕێژەی هاوردە کردنی کاڵا لە گومڕوکەکانی پارێزگاوە بۆ ئێران ٢١ هەزار و ٢٤٦ تۆن کاڵا بە بڕی ٣٠ ملیۆن و ١٠٨ هەزار و ٤٨٤ دۆلار بووە.

News Code 35163

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =