شاری مەریوان
-
فەرماندەی سنوورەوانی لە سەفەر بۆ مەریوان ڕایگەیاند:
سنوورەکانی ئێران تا چەند ساڵی دیکە بەتەواوەتی دادەخرێن
فەرماندەی سنوورەوانی ئینتزامی ئێران وتی: بە پاڵپشتی دەوڵەت، مەجلیس، ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان، سنوورەکان تا سێ چوار ساڵی داهاتوو بەتواوەتی دادەخرێت.
-
لە مەریوان؛
دوو شانۆ نامەی کوردی پەردەی لەسەر لادرا
کۆڕی پەردەلادان لە دوو بەرهەمی شانۆیی بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی ناسراوی هونەری و کۆمەڵایەتی لە شاری مەریوان بەڕێوە چوو.
-
کورتەفیلمێکی تایبەت لە مەریوان نمایش کرا
کورتەفیلمی "فیداکاران" لەسەر بابەتی پارێزەرانی تەندروستی لە نووسین و دەرهێنانی سەید سۆران حسێنی لە مەریوان بە شێوەی تایبەت نمایش کرا.
-
تەقە کردن لە ناو مزگەوتی سەلاحەددین؛
شەڕی بنەماڵەیی لە مەریوان دوو برینداری لێ کەوتەوە
قایمقامی مەریوان وتی: لە شەڕێکی بنەماڵەیی لە مەریوان بە هۆی تەقە کردنەوە دوو کەس بریندار بوون.
-
ژینگەوانیی کوردستان:
هەوای چوار شاری کوردستان لە دۆخی مەترسیداردایە
جێگری ژینگەوانیی ئیدارەی گشتی پارێزوانی ژینگەی کوردستان وتی: ئێستاکە دۆخی هەوای شارەکانی سنە، کامیاران، سەوڵاوا و مەریوان لە دۆخی مەترسیداردایە.
-
گیان لەدەستدانی لاوێکی ٢٥ ساڵەی مەریوانی بە هۆی بەربوونەوەی پاراگلایدێر
ڕۆژی پێشوو بە هۆی داکەوتنی پاراگلایدێر لە زرێباری مەریوان، لاوێکی ٢٥ ساڵان گیانی خۆی لەدەست دا و فڕۆکەوانی پاراگلایدێرەکەش بریندار بوو.
-
ڤیدیۆ؛
پاک کرانەوەی ڕێگای مەریوان بۆ پاوە لە بەفر
ئۆپراسیۆنی پاک کردنەوەی ڕێگای پاوە بۆ مەریوان لە بەفر هێشتا بەردەوامە.
-
چوارەمین فێستیڤاڵی "هەڵپەڕکێ بانە" بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات
چوارەمین فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ بانە کە لە حەوتەمی خاکەلێوەوە بە بەشداری 12 گرووپ لە پێنج پارێزگاوە دەستی پێکرد بە ناساندنی براوەکان کۆتایی هات.
-
بە هاوکاری ئیدارەی ڕێگاوبانی کوردستان؛
ڕێگای پێوەندی سنووری باشماخی مەریوان لە هەرێمی کوردستان خوێپاشی کرا
بەرپرسی گشتی ئیدارەی ڕێگاوبانی کوردستان وتی: ئۆتۆمبیلێکی خوێپاش لە پارێزگای کوردستانەوە بە مەبەستی خوێ پاشینی ڕێگاکانی سنووری باشماخی مەریوان لە هەرێمی کوردستان نێردرا.
-
بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای کوردستان:
چالاکی ترانزیتی سنووری فەرمی باشماخ دەستی پێکردەوە
بەرپرسی گشتی قەیرانی پارێزگای کوردستان وتی: بەهۆی بارینی بەفر لە مەریوان، ئۆتۆمبیلە ترانزیتییەکان لە پارکینگەکانی سنووری باشماخ ڕاگیرابوون کە ئەمڕۆ چالاکییە ترانزیتییەکان دەستی پێکرایەوە.
-
بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق؛
5.3 میلیار دۆلار کەلوپەل لە گومرۆکی باشماخی مەریوانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە
چاودێری گومروکەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە ٥ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن دۆلار کەلوپەل لە ماوەی ٩ مانگی سەرەتای ئەمساڵ لە گومرۆکی باشماخی مەریوانەوە ئاڵوگۆڕ کراوە.
-
گەنجێکی کوردستانی چووە ڕیزی یانەیەکی تۆپی پێ ئەورووپی
بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: یادگار ڕوستەمی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی لەهستان گرێبەستی واژۆ کرد.
-
دەبرێتە هەرێمی کوردستان:
یەکەم وەجبەی مەڕوماڵاتی زیندوو لە سنووری باشماخەوە هەناردە دەکرێت
سەرۆکی ڕێکخراوی جەهادی کشتوکاڵی کوردستان وتی: یەکەم وەجبەی مەڕوماڵاتی زیندوو لە رێگای سنووری باشماخەوە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
-
یانەی والیباڵی ڕاهیاب ملەلی مەریوان شارەوانی گونبەدی بەزاند
یانەی والیباڵی ڕاهیاب ملەلی مەریوان بە ئەنجامی ٣ بە یەک و لە یارییەکی باش و بەرچاودا توانی یانەی شارەوانی گونبەد ببەزێنێت.
-
ئاگرکەوتنەوەی قامیشەکانی گۆلی زرێباری مەریوان کۆنترۆڵ کرا
جێگری ژینگەی دایرەی گشتیی پاراستنی ژینگەی کوردستان وتی: ئاگرکەوتنەوەی قامیشەکانی گۆلی نێودەوڵەتی زرێبار پاش ١٤ کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا و لەم ڕووداوەدا زیاتر لە ٢٨٠ دۆنم لە قامیشەکان سووتان.
-
وێنەی مێهر
لەق لەقەکانی گوندی بێڵۆی مەریوان
گوندەکانی پەراوێزی زرێباری مەریوان بە هۆی دارستانە چڕکانیەوە میوانداریی سەدان لەق لەق دەکات.
-
ڤیدیۆ؛
کورتەیەک لە نمایشەکانی شانۆی سەرشەقامی مەریوان
لەم ڤیدیۆیەدا کورتەیەک لە شانۆ نمایش دراوەکانی فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەبینین.
-
۴۰ نمایش لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان پێشکەش دەکرێت
بەڕێوەبەری گشتیی فەرهەنگ و ئیرشادی مەریوان وتی: لە فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان ٤٠ بەرهەم لە ماوەی چوار رۆژدا پێشکەش دەکرێت.
-
شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێ کرد
پازدەهەمین خولی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی پێ کرد و چوار ڕۆژ درێژەی هەیە.
-
کوڕی مامۆستا مەلا باقر بالک؛
مامۆستا مەلا "عارف بالک" کۆچی دوایی کرد
مامۆستا مەلا عارف بالک کوڕی عەلامە مامۆستا محەمەد باقر بالک دوێنێ ئێوارە لە سنە کۆچی دوایی کرد.
-
لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ؛
زیاتر لە سێ ملیار دۆلار کاڵا لە سنووری باشماخەوە ترانزیت کراوە
چاوەدێری گومڕوکەکانی کوردستان وتی: زیاتر لە سێ ملیار و 726 ملیۆن و 470 هەزار دۆلار لە نیوەی یەکەمی ئەمسال لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخەوە ترانزیت کرا.
-
خەونە ڕەنگیەکانی منداڵانی مەریوانی لە سەر دیوارەکانی گالێری سوورەی سنە
پیشانگای نیگارکێشی منداڵانی مەریوانی لە گالێری سوورەی پەردیسی سینەما بەهمەنی سنە کرایەوە.
-
بۆ هاتوچۆی موسافر؛
سنووری باشماخ لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان داخرا
فەرمانداری مەریوان وتی: هاتوچۆی موسافر لە سنووری نێودەوڵەتی باشماخی ئەو شارەوە تا کۆتایی هەڵبژادنەکانی پەرلەمانی عێراق قەدەغە کرا.
-
بۆ هاتوچووی هەرێمی کوردستان و ئێران:
مەرجەکانی هاتوچۆی سنوورداری موسافر لە سنووری باشماخ ڕاگەیێندرا
فەرمانداری مەریوان، لە ڕاگەیێندراوێکدا مەرجەکانی هاتوچۆی موسافری لە سنووری باشماخەوە بۆ هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە.
-
سەرەخۆشی پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی گیان لە دەستدانی ژمارەیەک هاووڵاتی مەریوانی
پارێزگاری سلێمانی بە بۆنەی گیان لە دەست دانی ژمارەیەک شارۆمەندی مەریوانی لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرکۆنسوولی ئێران کرد.
-
لە رێگای کامیاران؛
رووداوی هاتوچۆ لە کوردستان 28 کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
سەرۆکی پۆلیسی رێگاوبانی کوردستان وتی: بە هۆی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە رێگای کامیاران، 16 کەس کوژران و12 کەس بریندار بوون.
-
لە پێنج مانگی یەکەمی ئەمساڵ؛
4.8 ملیار دۆلار ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە
پارێزگاری کوردستان وتی: لە پێنج مانگەی یەکەمی ئەمساڵدا، بە پێی ئاماری گومڕوگ 4 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار ئاڵوگۆڕی سنووری لە سنووری باشماخەوە ئەنجام دراوە.
-
سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە:
ڕەوتی دانوستانە بازرگانییەکان لە سنووری باشماخ پێویستی بە گۆڕانکاری هەیە
سەرۆکی ژووری بازرگانی سنە، وتی: سنووری باشماخ لە سنوورە گرنیگە بازرگانییەکانی ئێرانە کەواتە بۆ هەناردە کردنی زیاتر پێویستی بە گۆڕانکاری لە ئەو سنوورە فەرمییە هەیە.
-
مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ پازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان درێژ کرایەوە
بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی فەرهەنگ و ئێرشادی ئیسلامی کوردستان لە درێژ کرانەوەی مۆڵەتی ناردنی بەرهەم بۆ پازدەهەمین فستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان هەواڵی دا.
-
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان:
23 لەسەدی خەڵکی کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە
سەرۆکی زانکۆی پزیشکی کوردستان وتی: تا ئێستا نزیک بە 23 لەسەد لە حەشیمەتی مەبەستی پارێزگای کوردستان ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە