بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری بەرگری تورکیا بە ئاماژە بە ئۆپراسیۆنی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان وتی: لەسەر بڕیاری خۆمان پێداگرین بۆ ڕزگاری کردنی نەتەوەکەمان لە تیرۆر. بۆ بەرەنگار بوونەوەی پەکەکە کە تێدەکۆشێت لە هەرێمی کوردستان خۆی پتەوتر بکاتەوە، هەوڵی جیدی دەدەین.
ناوبراو درێژەی دا: ئۆپراسیۆنەکان لە دژی پەکەکە بە بێ ڕاگیران و بە شێوەی بەردەوام و چڕتر لە جاران درێژە دەدەین.
هۆلۆسی ئاکار وتیشی: لە یەک مانگی دوایی ٢٨ ئۆپراسیۆنی سەربازی لەوانە ٧ ئۆپراسیۆنی گەورە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە ئەنجام دراوە و ویستی ئێمە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکی عێراقە و لەو بارەشەوە پێوەندی نزیکمان لەگەڵ برا عێراقییەکانمان هەیە.
بۆچوونی ئێوە