بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەهۆی پێکدادانی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە لە پارێزگای کوردنشینی دێرسیم دوو ئەندامی پەکەکە کوژران.
ئیدارەی پارێزگای دێرسیم لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە بەردەوام بوونی ئۆپراسیۆنی یڵیریم ٤، ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە سنووری پارێزگای دێرسیم لە ناوچەی ئاهپانوس، هەڵکەوتوو لە ناوەندی پارێزگای دێرسیم بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی جەندەرمە و کۆماندۆکانی جەندەرمە هێرشیان کردە سەر بنکەکانی پەکەکە. لە ئەو ئۆپراسیۆنە کە هێزە ئەمنییەکانی تورکیاش لە ئاسمانەوە کۆنترۆڵیان دەکرد دوو ئەندامی پەکەکە کوژرا.
بۆچوونی ئێوە