AP ١٣٩٩ گەڵاڕێزان ١٢ ١١:١٢

چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا:

٧ ئەندامی سوپای ئازادی سووریا لە دەریای ناوەڕاست خنکان

٧ ئەندامی سوپای ئازادی سووریا لە دەریای ناوەڕاست خنکان

حەوت ئەندامی سوپای ئازادی سووریا لە کاتی هەڵاتن لە تاو ناردنیان بۆ لیبیا لەلایەن تورکیاوە لە دەریای ناوەڕاست خنکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لە هەواڵێکدا لە خنکانی حەوت ئەندامی سوپای ئازادی سووریا لە دەریای ناوەڕاست لەکاتی هەڵاتن لە تاو ناردنیان بۆ لیبیا لەلایەن سوپای تورکیاوە، هەواڵی دا.

ماڵپەڕی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریا لەو بارەوە نووسی: ڕۆژی ڕابردوو دەیان ئەندامی سوپای ئازادی سووریا لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تورکیاوە نێردرانە لیبیا کە هەندێکیان فەرمانەکەیان جێ بەجێ نەکرد و هەوڵیان دا لە ڕێگای دەریاوە خۆیان بگەێننە ئیتاڵیا کە سەرنەکەوتن و حەوت کەسیان لە ئەو ئاوەدا خنکان.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ژمارەی تیرۆریستە بەکرێ گیراوەکانی سووریا لە لیبیا ١٨ هەزار کەس خەمڵێندراوە.

News ID 34668

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha