پشت بەردانی کوردی سووریا نموونەیەک لە خەیانەتەکانی ئەمریکایە

ڕێخکراوی جیهانی ئاشتی بە تاوانبار کردنی ئەمریکا بە خەیانەت بە کوردەکانی سووریا نووسی: بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا لەلایەن ئەمریکا تەنیا نموونەیەک لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی جیهانی ئاشتی، هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر کورەکانی سووریا لە ساڵانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠، پاڵپشتی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا و ترسی تورکیا لە دامەزراندنی دەسەڵاتێکی کوردی لە نزیکی سنوورە باشوورییەکانی تورکیا ڕاگەیاندووە.

ئەو ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا هێناویە کە کوردەکان چاوەڕوان بوون ئەمریکا وەکوو هاوپەیمانێک لە بەرانبەر تورکیاوە، پاڵپشتیان بکات بەڵام دەولەتی ترامپ نەک پشتی کوردەکانی بەردا بەڵکوو بەستێنی سەرەتایی بۆ هێرشی تورکیا خۆش کرد.

ڕێکخراوی جیهانی ئاشتی جەختی کردووە بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا، تەنیا نموونەیەک لە پاڵپشتی نەکردنی ئەمریکا لە هاوپەیمانەکانی لە کاتی پێویستە.

News Code 34471

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =