بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پارتی دیمۆکراتی سووریا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک لە کاردانەوە بە ڕێککەوتنی بەغدا-هەولێر ڕایگەیاند: هەموو جیهان سەریان سووڕ ما لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر کە بە پێی خواستی هەندێک لایەن بەڕێوە چوو کە بەڵای گیانی خەڵکی شەنگال بوون. ڕێزدانان بۆ ئیرادەی خەڵکی شەنگال پێش لە هەر شتێک بەرپرسایەتیەکی ئەخلاقی، مرۆیی و نەتەوەییە.
لە بەیاننامەکەی پەیەدە هاتووە کە خەڵکی شەنگال خۆیان لە بەرانبەر داعش وەستان و شکستیان دا و لە حاڵێکدا کە بەغدا نەیتوانی خەڵکی شەنگال لە بەرانبەر داعش بپارێزێت و هەولێریش ئەوێی چۆڵ کرد.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە نووسراوە: لە کاتێکدا کە تورکیا هەموو هەوڵی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ لەناوبردنی کوردەکان، سەپاندنی ئاوەها دۆخێکی دژوار بە سەر شەنگال و لەبەرچاو نەگرتنی ئیرادەی خەڵکی ئەوێ، درێژەدەری ڕێگای داعش و مل کەچ کردن بەرانبەر داخوازییەکانی دەوڵەتی تورکیایە.
بۆچوونی ئێوە