بە گوێرەی ڕاپۆتیئ ئاژانسی هەواڵی مێهر، سوپای ئەمریکا لەشارۆچکەی باغۆزی سهر بهپارێزگای دێرەزور دەستی کردووە بەدرووستکردنی بنکەیەکی سەربازیی نوێکە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە ئەوە دەبێته چوارەم بنکەی سەربازیی سوپای ئەمریکا لەو پارێزگایەو نۆیەم بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە کوردستانی سووریا.
دروستکردنی بنکە سەربازییەکەی سوپای ئهمریکا لەشارۆچکەی باغۆزی سەر سنوری (عێراق ـ سوریا) کە دوا مۆڵگەی داعش بوو لە سووریا، بەرامبەر ئەو پێگانەی سوپای سووریایە کە لەبەری ڕۆژئاوای ڕوباری فورات هەیانە.
بەوتهی سەرچاوەکان، سەرەتای کاری دروستکردنی بنکە سەربازییە نوێکەی سوپای ئهمریکا بەئامادەکردنی سەکۆی نیشتنەوەی هێلیکۆپتەر دەستیپێکردوە تاوەکو پێداویستییە لۆجیستییەکان بۆ بنکەکە دابینبکەن، لەو چوارچێوەیەشدا هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات (ههسهده) چەند خاڵێکی چاودێریان لەناوچەکە دروستکردوەو ئەرکی پاراستنی ناوچەکەیان لەئەستۆ گرتوە.
لەئێستادا سوپای ئهمریکا لەسێ پێگەی پارێزگای دێرەزور بە تایبەت لەنزیک کێڵگە نەوتو گازییەکان بونیان هەیە کە ئەوانیش کێڵگەی نەوتیی عومەر و کارگەی غازی کۆنیکۆو ناوچەی دورگەکان لەنزیک سنوری ئیدارەی نێوان دیرەزورو رەققەیه.
Your Comment