بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە لێدوانێکدا لە ئامادەبوونی سەربازی ڕووسیا لە ئەو وڵاتە پاڵپشتی کرد.
ناوبراو لەو بارەوە بە ئاماژە بە هەبوونی بنکەی سەربازی ڕووسیا لە سووریا وتی: هەبوونی سەربازی ڕووسەکان لە سووریا بە ئامانجی شەڕ دژی تیرۆریزم ئەنجام دەبێت و دیمەشق و مسکۆ لەو بوارەوە پێکەوە هاوکاری دەکەن.
سەرۆک کۆماری سووریا لە بەشێکیدیکە لە قسەکانی خۆی وێڕای دوژمنانە وەسف کردنی سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژاوایی لە بەرانبەر دیمەشق، وتی: ئێمە پێمان وایە کە جیهان ئەمڕۆکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە باڵانسی هێز و دەسەلات هەیە و ڕووسیاش لە ڕێگای دروست کردنی ئەو یەکسانییە دەجووڵێت.
Your Comment