بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، کەماڵ قڵیچدار ئوغڵۆ، سەرۆکی پارت یکۆماری خوازی گەلانی تورکیا جەهەپە لە لێدوانێکدا بە ڕەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی تورکیا وتی: لە کوردستانی سووریا یەپەگە دەوڵەتێکی سەربەخۆ دادەمەزرێنێت. ئەمریکا و ڕووسیاش پاڵپشتی دەکەن. ترامپ فەرمانی دابەش کردنی خاکی سووریای دەرکردووە.
ناوبراو لە درێژەشدا وتی: ئەردۆغانیش ناتوناێت ناڕەزایەتی دەرببڕێت. چونکوو بەهۆی دارایی و سامانێکەوە کە هەیەتی، دەستی بەستراوەتەوە. جەیمز جێفری نوێنەری ئەمریکا لە سووریا چی وتبوو؟ تورکیا لە سووریا دژی گرووپە تیرۆریستییەکان ئۆپراسیۆن ئەنجام نادات. ئەردۆغان درۆ دەکات چونکوو ئەردۆغان هاوسەرۆکی پڕۆژەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی گەورەیە.
Your Comment