حزبی کوردیی هەدەپە ئەبێ دابخرێت

جێگری پارتی نیشتمانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە پاڵپشتی لە دەستگیری سیاسەتوان و پەرلەمانتارە پێشووەکانی هەدەپە لە گەڵاڵەی داخرانی هەدەپە بەرگری کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن کورکماز جان، سەرۆکی یەکێتی پەرلەمانەکانی تورک و جێگری پارتی نیشتمانی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەڵمەتی ئەم دواییە دژی سیاسەتوانە کوردەکان و پەرلەمانتارە پێشووەکانی هەدەپە وتی: دەسەڵاتی دادی تورکیا، ڕەوتی لێکۆڵینەوەکان دژی هەدەپە و پەکەکەی جیدی کردووەتەوە. ڕەوتی دادوەریەک کە لە ڕووداوەکانی ٦٠٨ ی ئۆکتۆبەر دەستی پێکردبوو خەریکە کۆتایی دێت.

ناوبراو وتیشی: لە کۆتایی ئەو ڕەوتە پڕۆژەکانی قەیرانی نوێی هەدەپە و پەکەکە و پڕۆژەی دەسەڵاتداری بە ناوەندی هەدەپە ئاشکرا دەبێت. کۆتایی هێنان بە بوونی یاسایی هەدەپە لە تورکیا ناچارییە. ئەو جۆرە جارێکی دیکە پەرلەمانی تورکیا دەگەڕێتەوە سەر شوناسی ڕاستەقینەی خۆی.

کورکماز جان لە درێژەدا باسی کرد کە ئەو ڕەوتە لایەنی سیاسی هەیە و ئەویش گۆڕینی هەرێمی سیاسی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بە داخستنی هەدەپە. پڕۆژەی ئەمپریالیسم بۆ بە دەسەڵاتدا گەیاندنی هەدەپە دەخرێتە نێو زبڵدانەوە.

News Code 34208

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =