بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دوێنێ سێشەممە لە لێدوانێکدا لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لە هەفتا و پێنجەمین کۆبوونەوەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەبێ لە پێکهاتەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان پێداچوونەوە بکرێت و خێرا چاکسازی گشتی دەست پێبکەین.
سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەی قسەکانیدا جەختی کرد: پرسی بەرنامەی ناڤۆکی ئێران ئەبێ لە ڕێگای گفتوگۆ و لە ڕێگای دیپلۆماتیک و بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان چارەسەر بکرێت.
بۆچوونی ئێوە