لێدوانی نوێی دەمیرتاش سەبارەت بە دۆخی زیندانیانی سیاسی

هاوسەرۆکی پێشووتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەبارەت بە دۆخی نالەباری زیندانیانی سیاسی لە تورکیا لێدوانێکی دا و وتی:بەندکراوانی تورکیا لە تراژیدیای مرۆڤایەتیدا دەژین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەڵاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند: سیاسییەکانی تورکیا لە چارەسەرکردنی قەیرانەکانی وڵاتەکە دژایەتی یەکتری دەکەن و فرە جەمسەری لە وڵاتەکە دروستبووە و هیچ هاوکارییەک لە نێوان بەرپرسانی تورکیا نییە.

 سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لەمیانەی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی میدیا سکوب ڕایگەیاند: "پێویستە سیاسییەکانی تورکیا هاوکاربن لە نێوان خۆیاندا بۆ چارەسەرکردنی قەیران و کێشەکانی وڵاتەکە، مێژو و گەل لەو کەسانە خۆش نابن کە بێتوانان و نایانەوێت کێشەکانی وڵات چارەسەربکەن"


ئاماژەی بەوەشکردووە کە حکوومەتی تورکیا رێگەی نەداوە کچەکەی ببینێت، بەدڵنیاییەوە تراژیدیایەکی تەواوەتی لە سەرتاسەری زیندانەکانی وڵات دەگوزەرێت، چەندین بەندکراو لە ژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و مردندان، بەهۆی جیاکردنەوەشیان چەندین کێشی دەرونی و تەدروستیشیان بۆ دروست بوە.


دەمیرتاش باسی لەوەشکردووە کە "نەبینینی کچەکەم بەواتای ئەوە نایات دەسەڵاتدارانی تورکیا شتێکی مەترسیداریان بەرامبەرکردبێتم، بەڵام خێزان و کەسە نزیکەکانم مافی ئەوەیان هەیە ناڕەزایەتی بەرامبەر گرتنەبەری رێکاری جیاواز بەرامبەریان دەرببڕن".

سەرۆکی پێشووتری هەدەپە وتیشی:"پێویستە لەسەر سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا پێش ئەوەی کۆببنەوە بۆ مەبەستی سیاسی، پەیوەندییە کۆمەڵایەتی مرۆییەکانیان لەگەڵ یەکتردا چاکبکەن، ئەوکاتە دەتوانن باشتر قەبارەی گەورەی کێشەکانی وڵات ببینن".

حەوتی ئەم مانگە، باشاک دەمیرتاش، هاوژینی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە لەنامەیەکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپای کردووە، داوای لێدەکات سەردانی ناوچەکانی باشوری رۆژهەڵاتی تورکیا بکات و گوێ لە چیرۆکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و هەڵبژاردن بەرامبەر کورد و هەدەپە بگرێت.

News Code 33983

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha