ترامپ بە ئەنقەست خەیانەتی لە کوردی سووریا کرد

گۆڤاری ئانتی وار نووسی: ترامپ دەیزانی کە پاش چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان، ڕێگا بۆ کۆمەڵکوژی کوردەکان خۆش دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئانتی وار( دژە شەڕ) لە ڕاپۆرتێکدا لەژێر ناوی دۆناڵد ترامپ و هونەری خەیانەت کرد، ئاستی بەڵێنی دۆناڵد ترامپ وەکوو سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەرانبەر ڕێککەوتن و هاوپەیمانییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانی دیکەی لێک داوەتەوە. لە ڕوانگەی نووسەری ئەو ڕاپۆرتەوە، دۆناڵد ترامپ خەیانەتی بە چوونە دەرەوە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەست پێکرد.

نووسەرەکە لە درێژەدا یەکێک لە گەورەترین خەیانەتەکانی ترامپ بە هاوپەیمانەکانی بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا لە بەرانبەر هێرشی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ ڕاگەیاندووە.

ئەو گۆڤارەی دژی سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا، پێی وایە کە دۆناڵد ترامپ دەیزانی کە بە بردنە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا، ئەوان لە بەرانبەر هەڕەشەی تورکیا تەنیا دەهێڵێتەوە و تەنانەت دەیزانی کە بە بەردانی پشتی کوردەکانی سووریا، ڕێگا بۆ پاکتاو کردنی ڕەگەزی ئەوان لە بەرانبەر هێرشی تورکیا خۆش دەکات.

ئەو گۆڤارە باسی لەسەر ئەوەش کردووە کە کوردی سووریا کە شان بە شانی ئەمریکا لەگەڵ داعش شەڕی کرد و نزیک بە ١١٠٠٠ سەربازی خۆیی لە ئەو شەڕانە لەدەست دا لە حاڵێکدا کە ژمارەی خەسارەکانی ئەمریکا لە ئەو شاەڕە زۆر کەم بووە.

ئانتی وا بیریشی هێنایەوە کە خەیانەتی ترامپ بە کوردەکان بووە هۆی ئەوەی کە ١٩٠٠٠٠ هاوولاتی کوردی سووریا بە هۆی هێرشەکانی تورکیا و گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە ئەو وڵاتە ئاوارە ببن.

News Code 33979

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 15 =