بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سولەیمان سۆیلۆ وەزیری ناوخۆی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە دەستگیری ئەمیری داعش لە تورکیا ڕایگەیاند: پێشتر ئەندامێکی داعش دەستگیر کرا. ڕۆژی ڕابردووش مەحموود ئوزدۆن، ئەمیری داعش لە تورکیا دەستگیر کراوە. لە حەشارگەی ئوزدۆن ئامێری دیجیتاڵی پێوەندی لەگەڵ داعشیش دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
سۆیلۆ لە درێژەدا وتیشی: شتێک لە لێرە زۆر گرینگە ئامادەسازی داعش بۆ هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەیاسووفیایە. لە حاڵێکدا کە داعش لە کاتی مۆزەخانە بوونی ئەیاسووفیا هیچ سەرەنجێکی بە ئەو بینایە نەدەدا ئێستا کە بۆ مزگەوت گۆڕدراوە دەیەوێت هێرش بکاتە سەری.
Your Comment