ئەورووپا لە سەر مەرگی پارێزەرێکی کوردی تورکیا هاتە دەنگ

خانمە پارێزەرێکی کورد لە زیندانەکانی تورکیا پاش 238 رۆژ لە مانگرتنی لە خواردن دوێنێ گیانی سپارد و ئەمڕۆش یەکێتی ئەوروپا هۆشداریدایە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, یەکێتی ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکات چاکسازی راستەقینە بکات لە دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکەدا.

ئەوەش پاش راگەیاندنی هەواڵی گیان سپاردنی ئێبرو تیمتیک، خانمە پارێزەری بەرەچەڵەک کورد لە زیندانەکانی تورکیا دێت

پیتەر ستانۆ، وتەبێژی نێردەی باڵای ئەمن و سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆزێپ بۆرێل لەوبارەیەوە ئەمڕۆ هەینی وتی:  "یەکێتییەکە لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەی ئێبرو تیمتیک دەکات، لەگەڵ دۆسییەی چالاک وانانی هاوشێوەی کە لە تورکیا دەستگیرکراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە زۆر گرنگە دەسەڵاتی دادوەریی بێلایەن بێت و مافی مرۆڤ تێیدا پارێزراوبێت، لەگەڵ هەمو ئەوانەشدا دەبێت یاسا سەروەربێت.

راشیگەیاند: چاوەڕێی ئەوە لە تورکیا دەکەن کاربکات بۆ نوێکردنەوە و گەشەپێدانی ئەو بابەتانە، کە کاریگەریی راستەوخۆیان هەیە لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.

دوێنێ پێنجشەممە، ئێبرو تیمتیک-ی تەمەن 42 ساڵ کە پیشەی پارێزەرە، دوای مانگرتنی لە خواردن بۆ ماوەی 238 رۆژ، لە نەخۆشخانەیەکی ئەستانبوڵ زیندان گیانی سپارد.

News Code 33855

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =