بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, میدیاکانی کوردستانی سووریا بڵاویانکردەوە کە لەچەند رۆژی رابردوودا سەربازانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە ١١ هاوڵاتی کوردیان رفاندووە و تائێستا بێسەرو شوێنن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کە رفێنراوەکان منداڵ و کچ و ژن و پیاوی تێدایەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەروەها لەبەرامبەر ئازادکردنی بەشێک لەو هاووڵاتییە کوردانە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا داوای پارەیەکی زۆر دەکەن.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان لەماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا سەربازان و چەکدارانی تورکیا نزیکەی ٢٠٠ هاووڵاتی کوردیان رفاندووە کە بەشێکیان گولـله باران کراون و بەشێکیان تائێستا چارەنووسیان نادیارە و بەشێکیشیان ئازاد کراون.
بۆچوونی ئێوە