بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکان، گوڵستان ئاکسۆی، هەواڵنێری کوردی تورکیا کە بۆ چارەسەری پزیشکی چووبووە ئەڵمانیا لە نەخۆشخانەیەک لە شاری بەرلین، پێتەختی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.
ئاکسۆی کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە ناوچەی سەرێکانی کوردستانی سووریا بەهۆی تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن داعشەوە بەتوندی بریندار بوو لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ چارەسەری پزیشکی گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە. ناوبراو سەرەڕای نەشتەرگەری جۆراوجۆر تەندروستی خۆی بەدەست نەهێنابوو و دوای ئەوەی کە لە ٢٦ ی جوولای دۆخی جەستەیی هەر خراپتر بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە بەرلین سەرەڕای هەموو هەوڵەکان گیانی خۆی لەدەست دا.
تەرمی ئاکسۆی لە ئەڵمانیاوە گواسترایەوە بۆ ماردین و لە شاری ساوۆر بە خاک سپێردرا.
بۆچوونی ئێوە