بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە درێژەی هێرشەکانی سوپای تورکیا-سوپای ئازادی سووریا بۆ سەر ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە باکووری ئەو وڵاتە، ئەندامانی بنەماڵەیەکی شەش کەس لەوانە سێ مندال لە هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر منبەج گیانی خۆیان لەدەست دا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.
ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج لە بەیاننامەیەکدا بە ئاماژە بە ئەو بوردمانە وتی: هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کە کۆنترۆڵی گوندەکانی شێخ ناسر و ئۆلاشلیان بەدەستەوە گرتووە هێرشی تۆپخانەیی بەربڵاویان بۆ سەر مەنبەج رێکخستووە کە بە هۆیەوە شەش هاووڵاتی ئاسایی لەوانە سێ منداڵ کوژران و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون کە دۆخیان ناجێگیر ڕاگەیێندراوە.
بۆچوونی ئێوە